شارەوانیی سلێمانی زەوی بۆ پرۆژەی نیشتەجێبوونی كەمدەرامەتان تەرخاندەكات

شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بۆ پڕۆژەی نیشتەجێی كەمدەرامەتان زەوی ئامادەكراوە و تەنها رێكارەكانی ماوە.

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی رایگەیاند، لە كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای پەسەندكردنی سایت پلانی پڕۆژەكاندا تاوتوێی ژمارەیەك پرۆژە كرا و رێكارەكانی تەواوكردنی چەند پرۆژەیەكی دیكە گفتوگۆی لەبارەوە كرا.

زەردەشت رەفیق وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، یەكێك لەوانە پرۆژەی نیشتەجێبوونی كەمدەرامەتان-ە كە زەوییەكەی بۆ ئامادەكراوە، تەنها تەواوكردنی رێكارە یاسایی و هونەرییەكانی ماوە.

ئەوەشی وت، “پارچە زەوییەكە بۆ پێدانی زەوی بە كرێنشینان نییە، وەك ئەوەی هەندێك لێكدانەوەیان بۆ كردووە، بەڵكو بۆ ئەو پرۆژە نیشتەجێبوونەیە كە بڕیارە تایبەت بە كرێنشینان و كەسانی كەمدەرامەت دروستبكرێت”.

بابەتی پێشتر

قەرەباڵغترین فڕۆکەخانەی كیشوەری ئەوروپا لە 42 مانگدا دروستکراوە

بابەتی دواتر

دژەتیرۆر دوو داواكراوی لە سلێمانی دەستگیركرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share