گواستنەوەی یاریزانان لە خولەکانی ئەوروپا کەی کۆتایی دێت؟

گواستنەوەکانی هاوینەی 2022 بۆ هەندێک لە خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا کۆتاییان دێت.

“مێرکاتۆ”ی هاوینی 2022 بۆ هەندێک لە خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا لە 1/7 (تەمموز)، بۆ هەندێکی دیکەشیان لە مانگی حوزەیران (6) دەستی پێکرد، تاوەکو ئێستا چەندین گواستنەوەی هەژێنەر لە نموونەی گرێبەستەکانی لیڤاندۆڤسکی، چوامینی، ڕافینیا، ئانتۆنی، کۆلیبالی و چەندینێکی دیکە واژۆ کران.

بەپێی خشتەی گواستنەوەکان، ئەمشەو (31/8 لەسەر 1/9) وادەی گواستنەوەکان لە خولەکانی هۆڵەندا و نەمسا کۆتاییدێت، بەڵام بۆ هەندێک لە خولەکانی دیکە تاوەکو سبەیشەو کاتژمێر (1:00) بە کاتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.

لە نموونەی خولەکانی ئەڵمانیا، فەرەنسا، پۆڵەندا، پۆرتوگال، ئیسپانیا، ئینگلتەرا، سکۆتلەندا، بەڵام لە خولی بەلجیکا مێرکاتۆ تاوەکو (6/9)، هەروەها لە خولی تورکیا تاوەکو (8/9) بەردەوامی دەبێت.

بابەتی پێشتر

بزوتنەوەی گۆڕان بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی:<br>ئومێدی سەرکەوتنت لە ئەرک و کارە ڕێکخراوەییەکان بۆ دەخوازین

بابەتی دواتر

ڕادوکانو "US OPEN" بەجێهێشت و نادال گەیشتە قۆناغی دووەم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share