بەهای دۆلار بە رێژەیەكی زۆر دابەزی

ئەمڕۆ چوارشەممە بەهای دۆلار دابەزی و نزمترین ئاستی چەند هەفتەی رابردووی تۆماركرد.

دوای زیادكردنی بڕی دۆلاری فرۆشراوی رۆژانە لەلایەن بانكی ناوەندییەوە كە ئەمڕۆ نزیكەی 275 ملیۆن دۆلار و دوێنێش زیاتر لە 272 ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە، بەهای دۆلار رووی لە نزمبوونەوە كردووە.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕكردنی دراو لە هەرێمی كوردستان بۆ 144 هەزار و 100 دینار دابەزی، لە بەغدادیش 100 دۆلار بە 144 هەزار دینارە.

لە دوو هەفتەی رابردوودا بەهای دۆلار بە رێژەیەكی بەرچاو رووی لە هەڵكشان كردبوو، بە رادەیەك بەهای دۆلار گەیشتە نزیكەی 148 هەزار دینار، بەڵام ماوەی دوو رۆژە هەر دراوێكی 100 دۆلاری، نزیكەی چوار هەزار دیناری بەهاكەی لەدەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رووانگەی ئابوریی عێراق: بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم 200 هەزار بەرمیلی تێپەڕاند

رووانگەی ئابوریی عێراق رایدەگەیەنێت، بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رۆژێکدا 200 هەزار بەرمیلی تێپەڕاند. رووانگەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی…
Total
0
Share