گەر دەتەوێت بۆ خوێندن بنێردرێیت بۆ هندستان فۆرم پڕبكەرەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق، ژمارەیەك خوێندكار دەنێرێتە هندستان بۆ خوێندن و ئەركی پرۆسەكە لە ئەستۆی وڵاتی دووەمدایە.

بەپێی راگەیەندراوێكی ئەمڕۆی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق، ماوەی ناونووسین بۆ خوێندن لە هندستان تا 31ـی ئایاری 2023 درێژكراوەتەوە و ئەو خوێندكارانەی خوازیاری خوێندن لەو وڵاتەن، دەتوانن فۆرمی ئەلیكترۆنی پڕبكەنەوە.

وەك وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق ئاشكرایكردووە، مینحەكانی خوێندن حكومەتی هندستان دابینیكردوون و ژمارەیەك هەلی خوێندن لە چێوەی پرۆگرامی خوێندنی هندستان “ICCR” بۆ خوێندكاران دەڕەخسێنێت.

بۆ ناونووسین و زانینی وردەكارییەكانی پرۆسەی خوێندن لە هندستان كلیك بكە

بابەتی پێشتر

راپۆرتێک: تێكڕای داهاتی مانگانەی تاکی عێراق 544 دۆلارە

بابەتی دواتر

قائیمقامیەتی سلێمانی درەنگانی شەو خواردنگەیەکی داخست

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share