راپۆرتێک: تێكڕای داهاتی مانگانەی تاکی عێراق 544 دۆلارە

راپۆرتێک ئاشکرایدەکات، داهاتی مانگانەی هاوڵاتیی عێراقی لە ساڵی 2023 544 دۆلارە.

پێگەی نۆمپیۆ کە تایبەتە بە ئاستی بژێوی دەوڵەتانی جیهان لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، ” تێکڕای داهاتی مانگانەی عێراقی لە ساڵی 2023 دا 544 دۆلارە و بەمەش پلەی حەوتەمی لە ریزبەندی دەوڵەتە عەرەبییەکاندا گرتووە”.

پێگەکە ریزبەندی 102 دەوڵەتی جیهانی کردووە لەسەر ئاستی داهاتی تاک لە ساڵی 2023 دا و قەتەر پلەی یەکەمی دەوڵەتە عەرەبییەکان و شەشەمی وڵاتانی جیهانی گرتووە، داهاتی مانگانەی تاک سێ هەزار و 892 دۆلارە، لەدوای ئەویش ئیمارات دێت کە پلەی دووەمی وڵاتە عەرەبییەکان و هەشتەمی جیهانی گرتووە کە داهاتی مانگانەی تاک سێ هەزار و 494 دۆلارە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هێرشێکی داعشدا چالاکوانێکی دیکە لەباکووری بەغداد کوژرا، هیومان ڕایتس وۆچیش هۆشداری دەدات

سەرچاوە ئەمنییە عێراقییەکان ئاشکرایانکرد، چەکدارانی داعش چالاكوانێكیان كوشتووە، كە سەرۆکی كۆمەڵەیەكی گەنجانی خۆبەخش بووە، هیومان ڕایتس وۆچ-یش دەڵێت،…
Total
0
Share