کێشەی هەناردەکردنی بەرهەمی کێڵگە پەلەوەرییەکان بۆ ناوەڕاست و باشووری عێراق چارەسەر دەکرێت

وەزیری کشتوکاڵی هەرێم رایگەیاند، بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی هەناردەکردنی بەرهەمی کێڵگە پەلەوەرییەکانی هەرێم لیژنەیەکی هاوبەشیان دروستکردووە و یەکشەممەی داهاتوو سەردانی شاری بەغداد دەکەن.

بێگەر تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە میدیاکانی راگەیاند، “هەفتەی رابردوو لە بەغداد بووم لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵی عێراق کۆبووینەوە، لیژنەیەکی باڵا لەسەر ئاستی عێراق هەیە کە کۆنتڕۆڵی بڕ و جۆری هاتوچۆی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان دەکات، من داواملێکردن نوێنەری هەرێمیش لەو لیژنەیەدا هەبێت، بۆیە ئەوانیش رازی بوون و ئێمەش راوێژکارێکی وەزارەتمان بۆ ئەو مەبەستە راسپارد”.

وتیشی، “لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵێ عێراق بڕیارماندا بە زوویی بابەتی ناردنی بەرهەمی کێڵگە پەلەوەرییەکانی هەرێم چارەسەر بکەین، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەکی هاوبەشمان دروستکرد، رۆژی یەکشەممە لیژنەکە سەردانی بەغداد دەکات”.

بابەتی پێشتر

ئەردۆغان: ئەگەر بچینەوە دەسەڵات هیچ گۆڕانکارییەک لە سیاسەتی دەرەوەماندا ناکەین

بابەتی دواتر

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و حەوت پەرلەمانتار دەستلەکاردەکێشنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و هاوپه‌یمانان دوایین هه‌نگاوه‌كانى چاکسازیی تاوتوێكرد

شاندێكى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تى ده‌رئه‌نجامه‌كانى گفتوگۆی دیالۆگی ستراتیژی نێوان عێراق- ئه‌مریكا و دوایین هەنگاوەکانی چاکسازیی له‌…
Total
0
Share