مێژووی ڕوبەڕوبوونەوەکانی نێوان مانچستەر یونایتد و میلان

میلان لە قۆناغە یەکلاکەرەوەکاندا لەڕووی مێژووییەوە بەسەر یونایتددا باڵادەستە

ئەمشەو، لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی یوروپا لیگ، لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد یانەی مانچستەر یونایتد میوانداری یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی دەکات.

ڕوبەڕوبوونەوەی نێوان دوو زەبەلاحەکە یەکەمین بەریەککەوتنە لەدوای یاری نێوانیان لە قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ساڵی 2010.

بەشێوەیەکی گشتی شەیتانە سوورەکان و میلان 10 جار ڕوبەڕوی یەکدی بوونەتەوە و هەر یانەیەک پێنج بردنەوەی تۆمارکردووە، بەڵام لە قۆناغە یەکلاکەرەوەکاندا ڕۆسۆنێریەکان سەرکەوتووتر بوون و چوارجار یونایتدیان لە خولە ئەوروپیەکان کردووەتە دەرەوە.

یەکەم یاری نێوان دوو یانەکە لە وەرزی 1957/1958 لە قۆناغی نیوەی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بووە، یونایتد (2-1) یاری چوونی بردووەتەوە، بەڵام لە یاری گەڕانەوە کاردانەوەی میلان بەهێز بووە و (4-0) براوەبوون.

جارێکی دیکە لە وەرزی 1968/1969 لە هەمان قۆناغ و هەمان خول ڕوبەڕوبوونەتەوە، میلان (2-0) یاری چوونی بردووەتەوە و لە یاری گەڕانەوە یونایتد (1-0) براوە بووە، بەپێی ئەنجامەکە میلان سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.

جارێکی دیکە میلان و یونایتد لە وەرزی 2004/2005 لە چارەکی کۆتایی ڕوبەڕوبوونەتەوە، میلان هەردوو یاری چوون و گەڕانەوەی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام بردووەتەوە.

لە وەرزی 2006/2007 بۆ جاری چوارەم لە قۆناغە یەکلاکەرەوەکاندا دوو یانە زەبەلاحەکە بەرانبەر یەکدی یارییانکردووە، یونایتد یاری چوونی (3-2) بردووەتەوە، لە یاریی گەڕانەوە میلان (3-0) براوەبووە.

بۆ کۆتا جار لە 2009/2010 لە قۆناغی چارەکی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکان یونایتد و میلان ڕوبەڕوبوونەتەوە، ئەمجارە ئینگلیزەکان یاری چوونیان (3-2) بردووەتەوە و یاری گەڕانەوەش چوار گۆڵی بێوەڵام دووبارە براوەبوون و ئیتاڵیەکانیان تێپەڕاندووە.

بابەتی پێشتر

چین و ڕوسیا پلانێك بۆ ناردنی وێستگەیەك بەرەو مانگ ئاشكرادەكەن

بابەتی دواتر

خلێفی پەیامێکی نوێی ئاڕاستەی ڕیاڵ مەدرید کرد: هەرگیز ڕوونادات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share