لە بەغدادەوە بڕیارێكی گرنگ لە بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستان درا

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەراندا ماددەیەكی تایبەت لە پڕۆژەیاسای بودجە لەبارەی هەرێمەوە پەسەندكرا كە باس لە دیاریكردنی پشكی هەرێمی كوردستان دەكات.

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق ماددەی 12دا بڕگەیەك دانرابوو كە باس لە پشكی هەرێمی كوردستان دەكات كە دەبێت هەرێم چەند داهات و نەوت رادەستی حكومەتی عێراق كرد هەمان بڕە پارەی پێبدرێت كە بۆ ئەم دۆخەی ئێستای هەرێم خراپبوو.

راشیگەیاند، داوامان لە حكومەتی عێراق كرد و بە هەوڵی وەزیرە كوردەكان ئەو بڕگەیە هەمواركرایەوە و ئەو مەرجە لەسەر هەرێمی كوردستان دانرابوو لادرا و لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا ئەو بڕگەیە بە گۆڕانكارییەوە پەسەندكرا و ئەو بڕگەيەی پێشتريش لابرا كە دەڵێت، “پشكی هەرێمی كوردستان زیاتر نەبێت لە داهاتی نەوت و خاڵە سنوورییەكانی.”

بابەتی پێشتر

قائیمقامیەتی سلێمانی: رێگا بە منداڵ و خێزانی دەرۆزەكەر نادرێت لە ئۆتێلەكاندا بمێننەوە

بابەتی دواتر

چەند گەڕەكێكی سلێمانی بێ ئاو دەبن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەسێک لە هەولێر کوژرا

بەیانی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر بەهۆی شەڕ و دەمەقاڵێوە کەسێك کوژرا. سەرچاوەیەک لە پۆلیسی هەولێر بە تۆڕی میدیایی…
Total
0
Share