ئەمڕۆ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا بەمەبەستی دەنگدان لەسەر هەندێک لە ماددەکانی پڕۆژە یاسای بودجە.
بەپێی راگەیەندراوی لیژنەکە، خوێندنەوەی کۆتایی بۆ چەند ماددەیەکی پڕۆژە یاساکە کراوە.
هەروەها دەنگدراوە لەسەر ماددەکانی 20، 21، 24، 25، 26، 27، 28 و 29 کە تایبەتن بە فەرمانبەران و جوتیاران و خانەنشینان.