دەزگای ئاسایشی هەرێم تیرۆریستێكی لەیاسا هەڵاتوو دەستگیردەكات و ڕووبەڕووی یاسای دەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان داواكراوێكی هەڵاتوو بە ماددەی 4 ی تیرۆر دەستگیردەكات.

بەپێی راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایشی هەرێم تێیدا هاتووە، لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگری و بەدواداچوون و چاودێری لە پێناو فەراهەمكردنی ئاسایش و ئارامی لە كوردستان، دوای دەستكەوتنی زانیاریی وورد لەسەر تۆمەتبارێكی لەیاسا هەڵاتوو و داواكراو بە ماددەی 4ی تیرۆر لە دادگاكانی خوارووی عێراق، كە بەمەبەستی خۆحەشاردان هاتبووە هەرێمی كوردستان و لە شاری كەلار نیشتەجێبوون.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، لە ڕێكەوتی 9ی ئایاری ئەم مانگە لەلایەن هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی گەرمیانەوە لە هەڵمەتێكدا توانرا تۆمەتبار كە تەمەن 45 ساڵ بووە دەستگیربكرێت و دوای لێكۆڵینەوە بەهۆی تایبەتمەندیی كەیسەكەی ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەریی عێراق دەكرێتەوە.

بابەتی پێشتر

تیمێكی پزیشكیی پشكنینی چاو بێبەرامبەر بۆ هاوڵاتییانی گەرمیان ئەنجامدەدەن

بابەتی دواتر

دارایی پەرلەمان دەنگی بە ماددەکانی تایبەت بە فەرمانبەر و خانەنشینان دا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share