كەشناسیی هەرێم: سبەینێ پلەی گەرمی نزمدەبێتەوە

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێم سبەینێ پلەی گەرمی لە شارەكانی هەرێم دادەبەزێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە هەندێك ناوچە نیمچە هەور دەبێت.

دەربارەی پلەی گەرمیش دەڵێت، بەرزدەبێتەوە بە (1-2) پلە بەراورد بە تۆماركراوی دوێنێ.

سبەینێ شەممەش بەپێی پێشبینییەكان ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەی گەرمی بە نزیكەی (1-3) پلە نزمدەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیكراویش بە پلەی سیلیزی بەمجۆرە دەبێت، “هەولێر 35 پلە، سلێمانی 33، دهۆك 35، كەركوك 37، هەڵەبجە 35، زاخۆ 36، حاجی ئۆمەران 19، سۆران 34 و گەرمیان 37 پلە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی کاتی پەرلەمان بۆ پەرلەمانتاران: سێشەممە بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان ئامادەبن

محەمەد سلێمان سەرۆکی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان داوایکرد، رۆژی سێشممە پەرلەمانتاران بۆ کۆبوونەوە ئامادەبن. محەمەد سلێمان لە پەیامێدا…
Total
0
Share