حکومەتی عێراق لەبارەی هێرشەکانی سەر ئێران هاتەدەنگ

حکومەتی عێراق هێرشکردنە سەر ئێرانی سەرکۆنە کرد و جەختیکردەوە لەگەڵ گەلی ئێران دەوەستن.

حکومەتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین، کە ئەمە پێشێلکردنێکی ئاشکرای یاسای نێودەوڵەتی و پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکانە، هەڕەشەیە بۆ سەر ئەمن و ئاسایشی نێودەوڵەتیی بە تایبەت کە لە سەروبەندی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکاداین”.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین، وەک سەیرکەرێکی ئەم رووداوانە نەمێننەوە، لێدوانی ناڕەزایەتیی بەس نییە، پێویستە هەڵوێستی جددی هەبێت بۆ رێگریکردن لە پەرەسەندنی ئەم رووداوانە.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەشدا جەختکراوەتەوە، لەگەڵ گەلی ئێران و هەموو ئەو گەلانەی باوەڕیان بە سیستمێکی نێودەوڵەتیی دادپەروەر هەیە دەوەستین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

محەمەد حەلبوسی بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیی ڕێچکەی خەباتتان بۆ دەخوازم

پەیامی محەمەد حەلبوسی بەبۆنەی 51هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە. محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی حزبی تەقەدوم بە بۆنەی 51هەمین…
زیاتر ببینە

د. بڕیار رەشید: وەزیری تەندروستیی عێراق رەزامەندی لەسەر كۆمەڵێك پێداویستیی تووشبوانی تالاسیما دەربڕی

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزیری تەندروستیی عێراق رەزامەندی لەسەر كۆمەڵێك پێداویستیی تووشبوانی تالاسیما دەربڕی   د. بڕیار…
Total
0
Share