وەزیری پەروەردە: لە هەر قوتابخانەیەکی کۆندا ڕووداو ڕووبدات پەروەردەکان لێی بەرپرسیارن

وەزیری خوێندنی پەروەردەی هەرێمی کوردستان باسی لە بوونی قوتابخانەی کۆن و مەترسیدارکرد کە ئەگەری ڕووخان یان ڕووداوی نەخوازراویان هەیە، جەختیردەوە بە نووسراو دەوامکردن تێیاندا ڕاگیراوە، “هەر قوتابخانەیەک ڕووداوی نەخوازراوی تێدا ڕووبدات پەروەردەکان لێی بەرپرسیارن”.

لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان ژمارەیەک قوتابخانە هەن کە مەترسیی ڕووخان یان ڕووداوی نەخوازراویان لەسەرە، بۆیە لە وەزارەتەوە نووسراویان بۆ سەرجەم پەروەردەکان کردووە نابێت دەوامیان تێدا بکرێت.

جەختیکردەوە، هەر قوتابخانەیەک هەر رووداوێکی نەخوازراوی بەهۆی کۆنییەوە تێدا ڕووبدات پەروەردەکان لێی بەرپرسیار دەبن، وتی، کە ئامادەن خوێندنگەیەکیان لە دوو دەوامییەوە بکرێت بە سێ دەوامی بەڵام لە قوتابخانەیەک دەوام نەکرێت کە مەترسیی لەسەرە.

لەبارەی دورستکردن و نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان وەزیری پەروەردە وتی، زیاتر لە هەزار قوتابخانە پێویستییان بە نۆژەنکردنەوەیە، لەمساڵدا زیاتر لە شەش سەدیان نۆژەنکراونەتەوە.

ئاماژەی بەوەکرد، کە ئەمساڵ 100 ملیار دینار بۆ کەرتی پەروەردە تەرخانکراوە، کە چاپکردنی کتێب، کڕینی کەلوپەل، نەوتی سپی و نۆژەنکردنەوە و دروستکردنی قوتابخانەکان دەگرێتەوە.

وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەپێی ئەو ساڵنامەی خوێندنەی ئەمساڵ دانراوە، بەر لە سەرەتای ساڵی نوێی 2023 وەرزی یەکەمی خوێندن تەواودەکرێت.

ئالان حەمە سەعید باسی لە پەروەردەی تایبەت و منداڵانی خاوەن پێداویستیی تایبەت کرد ڕایگەیاند، هیچ خوێندنگەیەکی تایبەت نییە بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، چونکە ئەوە دژی مافەکانی مرۆڤ و دژی مافی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانیشە، ئێستا لە دنیادا سیاسەتی تێکەڵکردنی منداڵی خاوەن پێداویستیی تایبەت لەگەڵ منداڵانی ئاسایی جێبەجیدەکرێت.

وتیشی، بەمەبەستی تێکەڵکردنی ئەو منداڵانە لەگەڵ منداڵی ئاسایی بڕیاردراوە بە دانانی زیاتر لە 600 مامۆستای پەروەردەی تایبەت بە شێوەی وانەبێژ لەو قوتابخانانەی پەروەردەکان دەستنیشانیان دەکەن.

بابەتی پێشتر

بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی: هیچ ساڵێک هێندەی ئەمساڵ دۆخی باخچەکان باش نەبووە

بابەتی دواتر

گرنگترین یارییەكانی ئەمڕۆ بزانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی گۆشتی سوور کەمکرایەوە

بەڕێوەبەرایەتیی چاودێریی بازرگانیی سلێمانی بڕیاری لەبارەی کەمکردنەوەی نرخی گۆشتی سوورەوە دا و بەپێی بڕیارەکە هەردوو جۆری گۆشتی بەرخ…
Total
0
Share