بڕیارێكی نوێ لەبارەی دامەزراندنی یەكەمەكان دەرچوو

پێشنیارێك سەبارەت بە دامەزراندنی یەكەمەكان لەلایەن ئەنجومەنی راژەی فیدراڵییەوە پەسەندكرا.

نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغداد رایگەیاند، دوای ئەوەی پێشنیارێكیان بە نوسراوی ژمارە (17365) لە 11ی ئەم مانگە ئاراستەی ئەنجومەنی راژەی فیدراڵی كرد و تیایدا داویانكرد ماوەى پێشکەشکردنى لیستى دەرچووە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان و خاوەن پیشە پزیشکى و تەندروستییەکان و هەڵگرانی بڕوانامە باڵاکانی هەرێمى کوردستان ئەوانەى لە پارێزگاکانى رێکنەخراو لە هەرێم دادەنیشن بۆ رۆژى 26ی ئەم مانگە درێژبکاتەوە، ئەنجوومەنى ناوبراو رەزامەندى لەسەر پێشنیازەکەدا.

دەشڵێت، رەزامەندییەكەی ئەنجومەنەكە بە نووسراوی ژمارە (2879) لە ئەمڕۆ 15ی ئایار بە نوێنەرایەتییەكەیان راگەیەنراوە.

ئەو پێشنیارە بەمەبەستى دڵنیابوونە لە گەیشتنى سەرجەم لیستى ناوەکان بۆ وەزارەتى خوێندنى باڵاى فیدراڵى و ئەنجومەنى راژەى فیدراڵى بۆ ئەوەى دەرفەتى دامەزراندنى ئەو دەرچووانە نەفەوتێت، وەك ئەوەی نوێنەرایەتیی هەرێم دەیڵێت.

بابەتی پێشتر

هێڵەكانی ئینتەرنێت لەكاتی تاقیكردنەوەكاندا نابڕدرێت

بابەتی دواتر

مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share