نیوکاسڵ ڕیکۆردی مێرکاتۆ بۆ سۆبۆسلای دەشکێنێت

دۆمینیک سۆبۆسلای هەنگاری و ئەستێرەی یانەی لایپزیگ داواکراوی یانەی نیوکاسڵە، یانەکەی ئینگلتەرا ئامادەیە ڕیکۆردی گواستنەوەکان بۆ ئەو یاریزانە بشکێنێت.

سۆبۆسلای هەنگاریی تەمەن 22 ساڵ لە پێگەکانی سەنتەر و باڵەکانی هێڵی ناوەند یاریدەکات، لەم وەرزەدا ئاستیكی ناوازەی پێشکەشکردووە، بەو جۆرە سەرنجی یانە زەبەلاحەکانی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە.

“سکای سپۆرتس” ئاشکرایکردووە، ئیدارەی یانەی نیوکاسڵ ئامادەیە بڕی (70) ملیۆن یورۆ بەرامبەر یانە هەنگارییەکە پێشکەشی لایپزیگ بکات، کە بەرزترین گرێبەستە لە مێژووی “ماگپایس”.

لە پێشوودا نیوکاسڵ بە واژۆکردنی گرێبەستی ئەلیکساندەر ئیزاک بەبڕی (70 ملیۆن یورۆ)، ڕیکۆردی لەسەر ئاستی گواستنەوەکان واژۆکردبوو، بەڵام پێدەچێت سۆبۆسلای ئەو ڕیکۆردە بشکێنێت.

بەپێی سەرچاوەکە، نیوکاسڵ خواستی لەسەر دوو یاریزانە لە پێگەکانی سەنتەری بەرگریکردن و باڵی ڕاستی هێرشبردن، هەموو ئەمانەش لە چێوەی پرۆسەیەکدان بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەی ئێدی هاو بۆ چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو.

بابەتی پێشتر

تورکیا چوونە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکانی راگەیاند

بابەتی دواتر

هێڵەكانی ئینتەرنێت لەكاتی تاقیكردنەوەكاندا نابڕدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share