یونیسێف: 10 هەزار منداڵی یەمەنی بوون بە قوربانیی شەڕ

نوێترین لێدوانی ڕێكخراوی منداڵانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان “یونیسێف” ئاشكرایدەكات، بەهۆی شەڕەكانەوە 10 هەزار منداڵی یەمەنی كوژراون یاخود برینداربوون.

جەیمس ئەلدر وتەبێژی ڕێكخراوەكە ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، “ململانێكان لە یەمەن ڕادەی شەرمەزارییان تێپەڕاندووە، چونكە 10 هەزار منداڵ لەسەرەتای شەڕەكانەوە لە ئازاری 2015ـەوە تا ئێستا كوژراون یاخود جەستەیان شێواوە، ئەوەش دەكاتە چوار منداڵی قوربانی لە هەر ڕۆژێكدا”.

وتیشی، “ئەوە ژمارەی تەنها ئەو منداڵانەیە كە یونیسێف توانیویەتی چارەنووسیان بزانێت، لەكاتێكدا ژمارەیەكی بێشوماری منداڵی دیكە هەن”.

وتەبێژی یونیسێف ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە ڕێكخراوەكە “پێویستییەكی زۆری بە 235 ملیۆن دۆلارە بۆئەوەی تا ناوەڕاستی ساڵی 2022 درێژە بەكارە فریاگوزارییەكانی لە یەمەن بدات و ژیانی منداڵان ڕزگاربكات، چونكە بەم پارەیەی ئێستا لەبەردەستدایە و بەبێ ڕاگرتنی شەڕ، یونیسێف ناتوانێت بگات بە هەموو ئەو منداڵانەی ژیانیان لە مەترسیدایە”.

بابەتی پێشتر

دژی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن خۆپیشاندەران لە ناوچەی سەوز خێمەیان هەڵدا

بابەتی دواتر

سكاڵایەكی سەر ئومێد بەرۆشكی دەكێشرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share