216 ملیۆن دۆلار خرایە بازاڕەوە

ئەمڕۆ زیاتر لە 216 ملیۆن دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندییەوە فرۆشراوە و نرخی هەر دۆلارێك بەرامبەر بە 1310 دینار بووە.

بۆ دووەم رۆژ لەسەر یەك، بانكی ناوەندیی عێراق بڕێكی زۆری دۆلاری خستە بازاڕەوە و بڕەكەی 216 ملیۆن و 446 هەزار و 450 دۆلارە.

191 ملیۆن و 946 هەزار و 450 دۆلار لەو پارەیەی ئەمڕۆ بانكی ناوەندی فرۆشتوویەتی، بە شێوەی حەواڵە بووە و 24 ملیۆن و 500 دۆلاریش بە كاش فرۆشراوە.

بانكی ناوەندی سەرجەم ئەو دۆلارانەی بە نرخی 1310 دینار بۆ هەر دۆلارێك فرۆشتووە و هەردوو شێوازی فرۆشتنی دۆلار كە حەواڵە و كاش دەگرێتەوە، بە هەمان نرخ خراونەتەڕوو.

بابەتی پێشتر

قائیمقامیەتی سلێمانی هۆشداری دەداتە دایک و باوکان لەبارەی جۆرێک شیرینییەوە

بابەتی دواتر

یەکێک لە بریندارەکانی شەڕە تەقەکەی کۆیە گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار چی لێدێت؟

بانكی ناوەندی دەڵێت، “لە ماوەی دوو هەفتەدا بەهای دۆلار دەگەڕێنینەوە بۆ دۆخی ئاسایی” و هۆكاری بەرزبوونەوەكەی ئاشكرادەكات. ئیحسان…
Total
0
Share