بەرزان کوردە: پێش 8ی تەموز سەرانە لە خەڵک وەردەگیرا و سیخوریان بەسەرەوە دەکرا

ئەندامێکی پێشوی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، پێش 8ی تەموز سەرانە لە خەڵک وەردەگیرا و سیخوڕییان بەسەرەوە دەکرا، تەنانەت چاودێری پەیوەندیی و کاری رۆژانەی بەرپرسە باڵاکانی ناو یەکێتیش دەکرا و ئەوان هەستیان بە ئارامی نەدەکرد.

بەرزان ئەحمەد کوردە، ئەندامی پێشوی سەرکردایەتی یەکێتی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند، ” ئەوەی لەم دوو ساڵەی دواییدا لە سلێمانیدا کراوە، لە داگیرکردن و تەخشان و بەخشینەوەی زەوی  لە 50 ساڵی رابردوودا بەسەر شارەکەدا نەهێندراوە”.

ئەو ئەندامەی پێشوی سەرکردایەتی یەکێتی ڕاشیگەیاندووە، ” هۆکاری دروستبوونی ئەم کێشانەی ناو یەکێتی ئەوەیە پێشتر لە ناو حزبەکەدا کێشەکان بە میزاجی تاکەکەسی چارەسەر دەکرا و بڕیاری تاکلایەنانە دەدرا و چارەسەری بنەڕەتی کێشەکان نەدەکرا”.

وتەکانی بەرزان ئەحمەد کوردە لە کاتێکدایە ، لە ڕۆژی 8ی تەموزەوە بە سەرکردایەتی، بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کۆمەڵێک چاکسازی لە زۆرینەی سێکتەرەکاندا دەستیپێکردووە و لەماوەی ڕابردوودا ئەنجامی بەشێک لە گۆڕانکارییەکان دەرکەوتن و وەک بافڵ تاڵەبانی، ئەمڕۆ ڕایگەیاند، “گۆڕانکارییەکان بەردەوام دەبن و لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەنجامی ئەرێنی دەبینن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کاروان گەزنەیی: ئەو داهاتەی بەهۆی گەندەڵییەوە لە سێ ساڵی ڕابردوودا نەماوە 80%ـی لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک بووە

کاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان باس لە داهاتی نەوت و خاڵە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات، ئاماژە بۆ دیارنەمانی…
Total
0
Share