مەسرور بارزانی: موچەی فەرمانبەران کراوەتە بابەتێکی سیاسی

سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لە گفتوگۆکاندا سەبارەت بە بودجە و ئەرکەکان، شاندی هەرێم هیچ بیانوویەکیان بۆ بەغداد نەهێشتووەتەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، بەڵام پرسی موچە لە عێراق کراوەتە بابەتێکی سیاسی.

ئەمڕۆ 20 ی کانونی یەکەم، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ جینین هێنیس-پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کۆبووەتەوە و ڕایگەیاندووە، ” بەداخەوە پرسی موچەی فەرمانبەران کراوەتە فشاری سیاسی لە دژی خەڵکی کوردستان”.

مەسرور بارزانی ڕاشیگەیاندووە، ” داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین ڕۆڵی کارای خۆی بگێڕێت لە گەیشتن بە ڕێککەوتن و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بە پێی دەستوور”.

لەسەر پرسی شەنگال، سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە، ” جەختمان لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنامەی شنگال کردەووە، لە پێناو گەڕانەوەی ئارامی و سەقامگیریی بۆ دەڤەرەکە و داوامان کرد ڕێککەوتننامەکە وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت نەک تەنیا ئەنجامدانی هەندێک ڕێکاری ڕووکەش”.

نزیکەی دوو هەفتەیە شاندی هەرێم بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت لە بەغدادە بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ بەغداد سەبارەت بە مافەکانی هەرێم لە یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی و بودجەی ساڵی نوێ.

دوینێ 19 ی کانونی یەکەم، وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، لەسەر پرسی بودجەی ساڵی داهاتوو، لەگەڵ هەرێم گەیشتوونەتە ڕێککەوتن.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) زەبەلاحەکانی میلان براوەبوون و یوڤییان خستەوە پلەی سێیەم

بابەتی دواتر

کۆمەڵێک ژن و منداڵی داعش لە هەولێرەوە ڕەوانەی ئەوروپا کراونەتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی: هەموو دەستتێوەردانێک لە کاروباری ناوخۆی یەکێتی هێڵی سوورە

ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی رایدەگەیەنێت، هەموو دەستتێوەردانێک لە کاروباری ناوخۆی یەکێتی هێڵی سوورە. ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە…
Total
0
Share