بەغداد.. كوڕێك دوو خوشكی خۆی كوشت

لە تاوانێكی تردا بە پاساوی “یاككردنەوەی شەرەف” ئەمڕۆ یەكشەممە 20 كانونی یەكەم گەنجێك لە بەغداد دوو خوشكی خۆی كوشت.

ليوا- سەعد مەعن، بەڕێوبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشكرایكرد، “بكوژەكە لەژێر كاریگەریی مەی-دا دوو خوشكەكەی خۆی كوشتووە و ڕوداوەكە لە ناوچەی سەدر لە خۆرهەڵاتی بەغداد ڕویداوە.”

لەبارەی هۆکاری ڕوداوەكەوە، ڕاگەیاندراوەكەی بەڕێوبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاندووە، “کوشتنی ئەو دوو خوشکە لەلایەن براكەیانەوە  بە پاساوی شەرەف بووە و بکوژەكە لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانی بەوەدا ناوە.”

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان: هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە قەزای حەدیسەوە کراوە

فەرماندەیی ئۆپەڕاسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردوو کە کرایە سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە…
زیاتر ببینە

سودانی: هەموو رێوشوێنێکی یاسایی دژی بەکارهێنانی خاکی عێراق دەگرینەبەر

سودانی رایگەیاند، “هەموو رێوشوێنێکی یاسایی دژی بەکارهێنانی خاکی عێراق دەگرینەبەر”. نووسینگەی راگەیەیاندنی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق…
Total
0
Share