مەكتەبی سیاسی بە سەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبووەوە

مەكتەبی سیاسی بە سەرپەرشتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبووەوە.

لەو كۆبوونەوەیەدا كە جەعفەر شێخ مستەفا، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی ئامادەی بوو، وێڕای بەخێرهاتنەوەی سەرۆك بافڵ و گەڕانەوەی بە تەندروستییەكی باشەوە، رەوشی سیاسیی كوردستان و عێراق هەڵسەنگێندرا و دیدگای یەكێتی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و سوودوەرگرتن لە دەرفەتەكان گفتوگۆی لەبارەوەكرا. هەروەها جەخت لە یەكڕیزی و پێشخستنی پڕۆسەی سیاسی كرایەوە بە ئامانجی باشتركردنی ژیانی كۆمەڵانی خەڵك و گەشەپێدانی دیموكراسی.

مەكتەبی سیاسی خۆشحاڵی خۆی بەو كەشە ئەرێنییە ناوخۆییەی كوردستان و پەرۆشیی لایەنەكانی كوردستان و دۆستەكانی گەلەكەمان بۆ دروستكردنی كۆدەنگیی نیشتمانی و یەكخستنی تواناكان دەربڕی و هیوای خواست حوكمڕانی و سەرخستنی پڕۆسەی چاكسازی گەشەكردنی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت.

بابەتی پێشتر

دوای عێراق لە هەرێم كڕین و فڕۆشتنی ئۆتۆمبێل دەكرێت بە دینار؟

بابەتی دواتر

ئەوەی تائێستا سەبارەت بە کەلتووری ژاپۆن نەتبیستووە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: ئەوانەی لەکاتی خۆیدا قەرزەکانیان ناگەڕێننەوە کارەباکەیان دەبڕین

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی هاوبەشانی بازرگانی و پیشەسازی ئاگاداردەکاتەوە، ئەگەر قەرزەکانی سەریان پاکتاونەکەن کارەبایان دەبڕدرێت. لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share