دەستكرا بە نۆژەنكردنەوەی رێگای سماقوڵی

پڕۆژەكە پێكهاتووە لە نۆژەنكردنەوە و چاككردنەوەی قیری رێگاكە لە دەربەندی گۆمەسپان تاوەكو بەنداوی سماقوڵی و لەوێشەوە تاوەكو هیزۆپ.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، رۆژی سێشەممەی رابردوو تیمەكانی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن دەستیانكرد بە كاركردن بۆ نۆژەنكردنەوەی رێگای دۆڵی سماقوڵی.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، پڕۆژەكە پێكهاتووە لە نۆژەنكردنەوە و چاككردنەوەی قیری رێگاكە لە دەربەندی گۆمەسپان تاوەكو بەنداوی سماقوڵی و لەوێشەوە تاوەكو هیزۆپ و تیمەكان راسپێردراون بە شێوازێكی گونجاو و ھەرچی زووە كارەكان تەواوبكەن لەپێناو خزمەتكردن بە هاوڵاتییاندا.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) یەکسانبوون سوودی بە نیوکاسڵ و لیدز یونایتد نەگەیاند

بابەتی دواتر

مەترسیدارترین هێزی تایبەت لە ئەمریکا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share