(ڤیدیۆ) یەکسانبوون سوودی بە نیوکاسڵ و لیدز یونایتد نەگەیاند

یانەی نیوکاسڵ یونایتد لە دەرەوەی یاریگای خۆیدا یەکسانبوونی بەرامبەر لیدز یونایتد تۆمارکرد.

ئەمڕۆ شەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (36)ی خولی نایابی ئینگلیزی “پریمەرلیگ”، یانەی لیدز یونایتد لە یاریگای “ئایلاند ڕۆد” میوانداریی نیوکاسڵی کرد.

یارییەکە بە ئەنجامی یەکسانبوون (2-2) کۆتاییهات.

گۆڵەکانی لیدز لە خولەکی حەوت و 79 لەلایەن لوک ئایلینگ و ڕاسمۆس کریستنسنەوە تۆمارکران، گۆڵەکانی “ماگپایس” لە خولەکەکانی 31 و 69 بە پەناڵتی لەلایەن کالیۆم ویڵسنەوە تۆمارکران.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، نیوکاسڵ ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە (66) و لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندیی پریمەرلیگدا بە ناجێگری بەردەوامبوو، لە بەرامبەردا لیدز یونایتد بە (31) خاڵەوە چووە پلەی (18)، کە یەکێکە لە پلە ناجێرەکان و بەردەوامبوونی لە “پریمەرلیگ” مسۆگەر نییە.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ شاندێكی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبووەوە

بابەتی دواتر

دەستكرا بە نۆژەنكردنەوەی رێگای سماقوڵی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share