کەشناسیی هەرێم: ئەمڕۆ ئەگەری باران و هەورەبروسکە هەیە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە پلەکانی گەرما دادەبەزن و ئەگەری باران و هەورە بروسکە لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ شەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران و هەورە بروسکە بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان، بەهۆی زیادبوونی خێرایی با تۆز و خۆڵ بەرز دەبێتەوە کە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەى مەودای بینین و لە دوای نیوەڕۆ و خێرای با چالاکتر دەبێت بۆ 30کم/ک شەپۆلی خۆڵ بارینەکە چڕتر دەبێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە لە کاتەکانی شەودا نزمتر دەبێتەوە بە بەراورد لەگەڵ رۆژی پێشووتر”.

ئاشکراشیکرد، “سبەینێ یەکشەممە ئاسمان لە نێوان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت، هەندێکجار لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانێکی کەم”.

بابەتی پێشتر

شڵخەدانی هەنگ چییە؟ نیشانەكانی چین؟

بابەتی دواتر

یارییە گرنگەکانی ئەمڕۆ بزانە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share