راپۆرتێک: ژنە داعشییەکانی ناو کەمپی هۆل منداڵان وەک ئامرازی سێکسیی بەکاردەهێنن

راپۆرتێکی ئەمریکی ئاشکرایدەکات، ژنانی داعش لەناو کەمپی هۆلدا منداڵ و هەرزەکارە کوڕەکان بەکاردەهێنن وەک ئامرازێکی سێکسی تا لە رێگەیانەوە دووگیان ببن و ژمارەیان زیادبکات و لەناونەچن.

رۆژنامەی مۆنیتۆری ئەمریکی لە نوێترین راپۆرتیدا بڵاویکردەوە، “دەیان هەزار ژن و پیاوی داعش لە سەرانسەری جیهاندا لە وڵاتەکانی خۆیاندا قبوڵکراو نین، جگە لە خۆیان زیاتر لە 23 هەزار منداڵیشیان خستووەتەوە کە لە ئێستادا بەشێکیان لە کەمپی هۆلدا دەستبەسەرن و گەیشتوونەتە تەمەنی پێگەیشتن و وەک ئامرازێکی سێکسی بەکاردەهێنرێن”.

رۆژنامەکە لە زاری بەرپرسانی کەمپەکەوە ئاشکرایکردووە، “ژنانی ناو کەمپەکە ئەو کوڕانەی گەیشتوونەتە تەمەنی پێگەیشتن ناچار بە سێکسکردن دەکەن، بۆ ئەوەی نەوەیان لێبخەنەوە”.

نوژین دێریک یەک له‌فه‌رمانده‌ باڵاكانى یه‌كینه‌كانى پاراستنى ژنان (یه‌په‌ژه‌) بە رۆژنامەکەی وتووە، “زانیارییمان هەیە منداڵی تازە لەناو کەمپەکەدا لەدایکبوون، بەڵام بە فەرمانی سەرکردەکانی داعش شاردراونەتەوە، ئەو کەسانەی زانیارییان پێداوین تەنانەت لەترسی ژیانی خۆیان نەیانتوانیوە وێنەیان بگرن”.

راهێنانی منداڵان و ئەنجامدانی مەشقی قورس و شتنەوەی مێشکیان بە بیری داعشی یەکێکی دیکەیە لە کێشەی منداڵان و هەرزەکارانی ناو کەمپی هۆل، کە زۆرینەیان لەلایەن دایکیانەوە بە شێوەی نهێنی راهێنانیان پێدەکرێت بۆ ئەوەی “نەوەی نوێی داعش”دروستبکەن، وەک ئەوەی لە راپۆرتەکەدا ئاشکراکراوە.

بەپێی نوێترین راپۆرتی هیومان رایتس وۆچ، کەمپی هۆڵ زیاتر لە هەزار کەس کە زۆرینەیان ژن و منداڵن لە هەڵگرانی رەگەزنامەی 20 وڵاتی جیهان لەخۆگرتووە، لە خراپترین دۆخی ژیاندان.

لە ئێستادا بەرپرسانی کەمپەکە دەیانەوێت ئەو منداڵانەی تەمەنیان سەروو 12 ساڵانە لە دایکیان جیابکەنەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەڵگەی پێویستیان لەبەردەستتدا نییە بۆ سەلماندنی ئەوەی کە بەکاردەهێنرێن ناتوانن بڕیارەکە جێبەجێ بکەن.

 

بابەتی پێشتر

تەرمی کارما رەئوفی تەمەن 11 ساڵان لە ئاوی زەڵم دەرهێنرایەوە

بابەتی دواتر

شڵخەدانی هەنگ چییە؟ نیشانەكانی چین؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێگه‌یه‌كی ئه‌مریكی زانیاریی نوێ له‌سه‌ر هێرشی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ئاشكراده‌كات

پێگه‌یه‌كی ئه‌مریكی لەبارەی هێرشەكەی سەر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی بڵاوده‌كاته‌وه‌ و ئاشكرایده‌كات كه‌ به‌ر له‌ هێرشه‌كه‌ “توركیا ئاگاداركراوه‌ته‌وه‌ كه‌…
Total
0
Share