بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاندووە کە لەرێگەی کارتی ئەلیکترۆنییەوە رێکاری توند بەرامبەر بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار دەگرێتەبەر و جەختدەکاتە کە ئەوانەی هەوڵیانداوە نرخی دۆلار بەرزبکەنەوە دۆسییەکانیان رەوانەی دادگای تایبەتمەند دەکرێت.
بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، رێکاری توند بەرامبەر بەو کەسانە دەگرنەبەر کە نرخی دۆلار بەرزدەکەنەوە و رەوانەی دادگایان دەکەن.
جەختیکردووەتەوە کە سەرکەوتووبوون لە دابینکردنی ئامڕازی ئاسان و گونجاو بۆ بەدەمەوەچوونی داوای هاوڵاتییان کە بریتین لە پاڵپشتی بۆ یەکلاکردنەوەی کارتی ئەلیکترۆنی بە نرخی فەرمی و گواستنەوەی پارە لەو رێگەیەوە.
بانکی ناوەندیی عێراق دەڵێت، بەجۆرێک پەرە بە کارتی ئەلیکترۆنی دەدەن کە کۆتایی بەم دیاردە و پێشێلکارییانە دەهێنێت.
بەپێی راگەیەندراوەکە، رێکارە یاساییەکانی بەرامبەر سەرپێچیکاران، کەسایەتی، کۆمپانیا و بانکەکانی تەواو کراوە و دۆسیەکانیان رەوانەی دادگاکانی تایبەت بە سپیکردنەوەی پارە و تیرۆر دەکرێن.
جەختیکردەوە، هەوڵدەدەن بگەنە یکانیزمێک بۆ سەقامگیریی نرخی ئاڵوگۆڕکردن، بە تایبەت لەگەڵ هاتنی گواستنەوەی دەرەکی لە رێگەی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنییەوە بۆ ئاستێکی بەرزتر.