سەرۆك بافڵ: ئامانجمان بونیادنانی داهاتوویەكی گەشتر و سەقامگیرترە بۆ خەڵكەكەمان

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیكرد لە سەید عەممار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی.

لە دیدارێكدا كە رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی كارگێڕی و شاڵاو عەلی عەسكەری و دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، كارگێڕانی مەكتەبی سیاسی و قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال و سالار سەرحەد، لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە كوردستانییەكان ئامادەبوون، دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكان تاوتوێكران و جەخت لە بەردەوامی دیالۆگی نیشتمانی و هەنگاوی بونیادنەرانە كرایەوە لەپێناو پاراستنی سەقامگیری لە وڵات و سەرخستنی بەرنامەی چاكسازیی حكومەت.

لە درێژەی دیدارەكەدا سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی سەید عەممار حەكیم كرد لە بەرامبەر خەمخۆری و پەرۆشی بۆ تەندروستیی سەرۆك بافڵ و راشیگەیاند، “هەوڵەكانمان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی زیاتر بۆ هاوڵاتییان بەردەوام دەبێت و ئامانجمان بونیادنانی داهاتوویەكی گەشتر و سەقامگیرترە بۆ خەڵكەكەمان”.

بابەتی پێشتر

پۆلیسی سلێمانی: ئەو كەسەمان دەستگیركرد كە زیاتر لە 400 سەر مەڕی دزی بوو

بابەتی دواتر

بە زیرەکیی دەستکرد چارەسەری کێشەکانی ددانت بکە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share