ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە ئەگەری بەفر و باران هەیە

دەستەی کەشناسیی عێراق بڵاویکردەوە، بەگوێرەی ئەو وێنانەی لە مانگە دەستکردەکانەوە دەستکەوتووە، دەریخستووە لە ئەمشەوەوە، ئاسمان پەڵە هەور دەبێت لە ناوچەکانی باکوور و رۆهەڵاتی وڵات و ئەگەری بارینی بارانێکی کەم دەبێت لە ناوچە سنوورییەکان.

دەستەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمشەو و رۆژی یەکشەممە هەور بەرەو ئاسمانی شارەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی وڵات و هەندێک لە شارەکانی ناوەڕاست دەڕوات و پێشبینیش هەیە ئەگەری بارانبارین دەبێت  لەگەڵ چاوەڕوانی بارینی بەفرێکی کەم لەسەر بەرزاییەکانی هەولێر و سلێمانی.

ئاماژەکان بۆ ئەوەن شارەکانی وڵات کاریگەریی شەپۆلی هەوای ساردیان لەسەرە، هەروەها پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرمی دابەزێت، بەتایبەتی لە کاتی شەوان و بەیانی زوودا.

ئەو ناوچانەی زۆرترین کاریگەریی سەرمایان لەسەر دەبێت، شارەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی وڵاتن، کە لە هەندێک شوێن پلەکانی گەرمی بۆ خوار سفر دادەبەزن و ئەگەری درووستبوونی شەختە هەیە.

دەشڵێت، “شەپۆلەکە ئێوارەی رۆژی دووشەممە دەستپێدەکات و بەرەبەیانی رۆژی هەینی کەمدەبێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی: رێژەی سەوزایی سلێمانی لە 19% زیاترە

بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی، رایگەیاند، “رێژەی سەوزایی سلێمانی لە 19% زیاترە”. بەهرۆز سالار، بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا…
Total
0
Share