نوێترین لێدوان لەبارەی پارەی گەنمی جوتیارانەوە

وەزارەتی دارایی عێراق، بڕیارێكی سودانی لەبارەی شایستە داراییەكانی جوتیارانەوە جێبەجێدەكات.

“هەماهەنگییەكی باش لە نێوان هەردوو وەزارەتی بازرگانی و داراییدا هەیە، هەموو 10 رۆژ جارێك وەزارەتی دارایی 500 ملیار دینار دەدات بە وەزارەتی بازرگانی، بۆ ئەوەی پارەی گەنمی جوتیاران بدات و وەرگرتنی پارەكان دوانەكەوێت”، ناوەڕۆكی راگەیەندراوی كۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵە وا دەڵێت.

راگەیەندراوەكە كە لە زاری حەیدەر گەرعاوی بەڕێوەبەری كۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵەی عێراقەوە بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە پلانی حكومەت رژدە لەسەر دوانەكەوتنی دابەشكردنی شایستەی دارایی جوتیاران و ئاشكرایدەكات، تا ئێستا دوو جار لە 500 ملیار دینار پارەیان لە وەزارەتی دارایی وەرگرتووە و چاوەڕوانی سێیەم بڕەپارەن، لە كاتێكدا چەند رۆژێكە وەرزی دروێنەكردنی دانەوێڵە دەستیپێكردووە.

بابەتی پێشتر

مەسعود بارزانی: داوا لە هەردوو مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و پارتی دەكەم كۆبوونەوەیەك بكەن

بابەتی دواتر

كرێكارێك لە بینایەك كەوتەخوارەوە و گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share