توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی بەهاراتی بیبەر لە خواردندا هۆکارێکە بۆ دابەزاندنی کێش

تیمێکی توێژەرانی زانکۆی ویلایەتی پێنسیلڤانیا، توێژینەوەیەکیان ئەنجامدا بۆ تێگەیشتن لە کاریگەریی بەکارهێنانی بەهاراتی بیبەر لە ژەمەکاندا.

توێژەران سێ تاقیکردنەوەیان لەسەر 130 بەشداربوو ئەنجامدا، کە دوو ژەم گۆشتی مریشکیان پێدرا، بە دوو پلەی جیاوازی بەهاراتی بیبەرەوە (کەم توون و زۆر توون)، بە لەبەرچاوگرتنی ئاستی خێرایی خواردن و هەڵسەنگاندنی ئارەزووی خواردن پێش و دوای ژەمەکان.

ئەنجامەکان دەریانخست، بەشێوەیەکی گشتی ئەوانەی بەهاراتی بیبەری توون لە خواردنەکەیاندا بوو، زیاتر خواردنەکەیان لە دەمدا دەهێشتەوە و ئەمەش وایدەکرد، زووتر هەست بە تێربوون بکەن بەراورد بەوانەی دیکە.

ئەوەش ئاشکراکرا، بەکارهێنانی بیبەری توون، رەنگە رێگایەک بێت بۆ کەمکردنەوەی زیادەڕۆیی لە خواردن، بەجۆرێک، ئەوانەی لە توێژینەوەکەدا بەهاراتی بیبەری توون لە خواردنەکەیاندا بوو، سەرەڕای خواردنی بڕێکی کەمتر لە خۆراک بەراورد بەوانەی دیکە، زووتر هەستیان بە تێری کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share