بۆ کوێ؟ ئۆبامیانگ کۆتاییهاتووە

یانەی چێڵسی لە پلانیدا نییە وەرزی داهاتوو بەردەوامی بە تواناکانی پیێر ئایمیریک ئۆبامیانگی گابۆنی بدات.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی “ئەتلەتیک”، گرێبەستی ئۆبامیانگ لەگەڵ چێڵسی بە جۆرێک واژۆکراوە، لە ئەگەری تۆمارکردنی گۆڵی زۆردا پاداشتی دارایی بەدەستبهێنێت، بەڵام ئەوەی ڕوویداوە پێچەوانە بووە.

“ئۆبا” لەم وەرزەدا نەیتوانیوە لە پێکهاتەی سەرەکیدا جێگەی خۆی بکاتەوە، تەنها سێ گۆڵیشی تۆمارکردووە و بەهۆی کێشەی وەرزشی و داراییەوە بڕیاردراوە لە کۆتایی وەرزدا گرێبەستەکەی هەڵبوەشێنرێتەوە، یاخود بە یانەیەکی دیکە بفرۆشرێت.

یاریزانەکە دووپاتیکردووەتەوە، کە لە ئینگلتەرا بەردەوام نابێت و دوای ساڵێک و شەش مانگ دوورکەوتنەوە دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ یانەی بەرشلۆنە، بەو مەرجەی گرێبەستەکەی کۆتایی پێبێت و بێبەرامبەر بگەڕێتەوە بۆ یانە کەتەلۆنییەکە.

بابەتی پێشتر

کاندیدێکی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیا کشایەوە

بابەتی دواتر

ئەلۆنسۆ لە ئەڵمانیا ناڕوات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share