لیۆنارد درەوشایەوە و (38) خاڵی بەرامبەر فینێکس تۆمارکرد

لە قۆناغە یەکلاکەرەوەکانی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا (NBA)، تیمی لۆس ئەنجلس کلیپەرز سەرکەوتنێکی گەورەی بەرامبەر فینێکس سەنز تۆمارکرد.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان تیمەکانی کلیپەرز و فینێکس ئەنجامدرا، کلیپەرز بە ئەنجامی (115-110) بردنەوەی تۆمارکرد.

کاوی لیۆنارد، ئەستێرەی کلیپەرز باشترین ئاستی پێشکەشکرد، (38) خاڵی بۆ تیمەکەی مسۆگەرکرد، لە نێوانیاندا دوو هەڵدانی سیانی.

ئەمڕۆ بەگشتی، چوار یاریی دیکەی قۆناغی “پلەی ئۆف”ی خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا ئەنجامدران، لە گرنگترینیاندا ساکرامینتۆ کینگز بەسەر گۆڵدن ستەیت واریەرزدا سەرکەوت و میلواکی باکس بە مەیامی هیت دۆڕا.

ئەنجامەکان بەم جۆرە بوون:

مێمفیس گریزلیس 112-128 لۆس ئەنجلس لەیکەرز

میڵواکی باکس 117-130 مەیامی هیت

فینێکس سەنز 110-115 لۆس ئەنجلس کلیپەرز

دێنڤەر ناگێتس 109-80 مینیسۆتا تێمبەروڵڤز

بابەتی پێشتر

وێنە .. لە هەولێر رۆژنامەنووسێک هێرشی دەکرێتەسەر و بریندار دەکرێت

بابەتی دواتر

(10) یاریزانی گەورە بێ یانەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share