کۆمسیۆن: ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن جیاوازییەکی ئەوتۆی لەگەڵ ئەنجامە بەراییەکان نابێت

سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمسیۆنی عێراق، رایگەیاند، ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن جیاوازییەکی ئەوتۆی لەگەڵ ئەنجامە بەراییەکان نابێت.

عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رایگەیاند، “ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن کە ئەمڕۆ رادەگەیەندرێت جیاوازییەکی ئەوتۆی لەگەڵ ئەنجامی بەرایی نابێت و لەیەکەوە نزیکن”.

باسی لەوەشکرد، کورسییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەگوێرەی یاسای ژمارە 2ی ساڵی 2025 دابەشکراون.

عیماد جەمیل ئەوەشی خستەڕوو، “کۆی گشتیی سکاڵاکان لە دەنگدانی گشتی و تایبەتدا گەیشتووەتە 102 سکاڵا، کە هیچ کاریگەرییەکان لەسەر ئەنجامەکان نەبووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی عێراق ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە تای خوێنبەربوون و کۆلێرا راگەیاند

وەزارەتی تەندروستیی عێراق، ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدانی بە تای خوێنبەربوون و کۆلێرا راگەیاند. سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی…
زیاتر ببینە

كۆمسیۆن لەبارەی وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن ڕونكردنەوە دەدات

ئەنجومەنی کۆمسیارانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئاماده‌ن هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختە له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا ئه‌نجامبده‌ن و هه‌موو ئاماده‌كاریيه‌كانیشیان ته‌واوكردووه‌. لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ…
Total
0
Share