بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی عێراق كەمكردنەوەی تێچووی دەرهێنانی مۆڵەتی شۆفێری بۆ نزیكەی نیوە رادەگەیەنێت.
بەڕێوەبەرایەتییەكە رایگەیاند، تێچووی مۆڵەتی شۆفێری كەمكراوەتەوە بۆ نیوە، پێشتر 135 هەزار دینار بوو، كەمكراوەتەوە بۆ 70 هەزار دینار.
تێچووی پشكنینی پزیشكی (25 هەزار دینارە) لەم بڕیاری كەمكردنەوەیە بەدەرە، بەهۆی ئەوەی پەیوەندیدارە بە وەزارەتی تەندروستی، وەك ئەوەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆ ئاماژەی پێداوە.