عێراق و ئێران یاداشتی لێکتێگەیشتنیان لەبارەی نەوتەوە واژووکرد

وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی نەوتی ئێران یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان واژووکرد سەبارەت بە بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگە نەوتییە هاوبەشەکانی هەردوولا.

حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق و هاوتا ئێرانییەکەی یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژوو کرد کە پێکهاتووە لە رێکخستنی لایەنەکانی هاوکاری بۆ وەبەرهێنان لە کێڵگە نەوتییە هاوبەشەکان کە دەکەوێتە سەر سنوورەکانی نێوان هەردوو وڵات، هاوکارییەکان لە بوارەکانی دەرهێنانی نەوتی خاو، پاڵاوتن و مامەڵەی تەکنەلۆژی لەگەڵ غازی دەبێت.

ئەو یاداشتەی کە لە نێوان هەردوولا واژووکرا، بریتییە لە بەهێزکردنی هاوکاری نێوان هەردوو وڵات لە بواری پیشەسازیی پترۆکیمیایی و لە بواری راهێنان و ئۆرگانەکانی شایستەدا کە لە کەرتی نەوت و گازدا کاردەکەن.

لە میانی سەردانەکەیدا بۆ عێراق، دوێنێ وەزیری نەوتی ئێران سەردانی محەمەد شیاع سودانی کرد، لە کۆبوونەوەیاندا باسیان لە پەیوەندی و هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات و رێگاکانی پەرەپێدانیان و بەرزکردنەوەی توانای رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئابوورییە جیهانییەکان کرد.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق روونکردنەوە لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئیریس دەدات

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاشکرایدەکات، ڤایرۆسی ئیریس نەگەیشتووەتە عێراق بەڵام دوورنییە بگات. سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە…
Total
0
Share