کۆبوونەوەی دادگای فیدراڵی دواخرا

کۆبوونەوەی دادگای فیدراڵیی عێراق لەبارەی مووچە بۆ دوو هەفتەی دیکە دواخرا.

ئەمڕۆ دووشەممە، دادگای فیدراڵی لەبارەی دوو سکاڵا، کە تایبەتبوو بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

بەپێی زانیارییەکان، بڕیاردرا کۆبوونەوەکە بۆ دوو هەفتەی دیکە و رێکەوتی 28ـی تەمموزی 2025، دوابخرێت.

چاوەڕواندەکرا لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆیدا، دادگای فیدراڵی فەرمانسالارییەک بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەربکات؛ ئەمەش لەکاتێکدایە، ماوەی نزیکەی سێ مانگە فەرمانبەرانی هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share