بەغداد.. 18 كەس بەتۆمەتی كڕین و فرۆشتنی كچان دەستگیركران

وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، هێزەكانی باندێكیان لە ناوچەی مەشتەل لە بەغداد دەستگیركردووە كە لە 18 كەس پێكهاتووە و كاریان بازرگانیكردن بە كچانەوە بووە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتەكە ڕوونكردنەوەی داوە و دەڵێت، ئەو 18 كەسە ژن و پیاون و لەلایەن دوو ژنەوە بەڕێوەبراون، لەكاتی ئەنجامدانی تاوانێكی فرۆشتنی كچدا دەستگیركراون و دانیان بەوەدا ناوە كە كاریان لەشفرۆشی و بازرگانیكردنە بە كچانەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆ، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی تاوانی بەغداد چەندین كەسی تریان دەستگیركردووە بەتۆمەتی دزینی پارە و ساختەكاری و دزیكردن لە ماڵان و فرۆشگەكان.

حاڵەتەكانی بازرگانیكردن بە كچان و ئەندامانی جەستەی مرۆڤەوە لە بەغداد زیادیانكردووە، لە ماوەی چەند مانگێكدا پێنج باند كە ئەو كارانەیان كردووە دەستگیركراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەرێم كەمال ئاغا: بەپێی رێككەوتنەكە مووچەخۆرانی هەرێم لەگەڵ مووچەخۆرانی عێراقدا مووچە وەردەگرن

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەپێی رێككەوتنەكەی نێوان هەرێم و بەغداد لەمەودوا مووچەخۆرانی هەرێم لەگەڵ…
Total
0
Share