وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان دەڵێت، كورسیی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا بۆ ئەفسەر و کارمەند و فەرمانبەرانی وەزارەتەكە زیادكراون.
بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان كە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاوكرایەوە، ژمارەیەك كورسیی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا لە چەند بوارێكدا بۆ وەزارەتەكە زیادكراون، كە بریتین لە کورسیی دکتۆرا لە بواری زانستە سیاسییەکان، کورسیی دکتۆرا لە بواری کۆمەڵناسی، کورسیی ماستەر لە بواری زانستە سیاسییەکان و كورسیی ماستەر لە بواری ئەندازیاریی میکانیكدا.
ئەو كورسییانەی خوێندنی باڵا بۆ ئەفسەر و کارمەند و سەرجەم فەرمانبەرانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ زیادکراون و مۆڵەتی خوێندن دەدرێت بە خوازیاران، وەك راگەیەندراوی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئاشكرایكردووە.