بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ پلەکانی گەرما بەردەوام دەبن لە بەرزبوونەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ هەندێک پەڵە هەورى جیا جیا پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەهەندێک کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1 – 3) پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ”.