بەغداد بڕیارێكی گرنگی لە بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستان دەركرد

د. بڕیار رەشید پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دوای هەوڵەكانمان دەرمان و پێداویستیی پزیشكی و چارەسەری نەخۆشیی هەوكردنی مێشك، بەشی پاڵپشتی لە بەغدادەوە ئامادەكرا و لە چەند ڕۆژی داهاتوو تەندروستی سلێمانی وەریدەگرێت.

راشیگەیاند، لە ماوەی ڕابردوو سەردانی نەخۆشخانەی شار و بەشێكی تری نەخۆشخانەكانی سنووری پارێزگایی سلێمانیمان كرد و داواكارییەكانی ئەوانمان وەرگرت كە بەشی گرنگی نەبوونی دەرمان و پێداویستییە تەندروستیەكان بوو، بۆ ئەم مەبەستە سەردانی وەزیری تەندروستیی عێراقمان كرد رەزامەندی ئەوانمان وەرگرت بۆ ناردنی بەشە زیادەی پێویستیی دەرمان و پێداویستییە پزیشكییەكان، ئەمڕۆش سەردانی كۆمپانیای كیمیادیای سەر بە وەزارەتی تەندروستیمان كرد، پێیانراگەیاندین بەشی پارێزگای سلێمانی ئامادەكراوە، تەنها ئەوە ماوە نوێنەری تەندروستیی سلێمانی سەردانی بەغداد بكات بۆ وەرگرتنی

ئەم بەشە زیادەیە بریتییە لە:-

1.دەرمان و پێداویستیی پزیشكی

2. بەشە پێویستیی چارەسەرەكانی تایبەت بە نەخۆشیی هەوكردنی مێشكی منداڵان.

3.لیستێكی تایبەت بە نەخۆشخانە ڕاوێژكارییەكان

ئەو پەرلەمانتارە جەختیكردەوە كە بەردەوامدەبن لە هەوڵەكانیان بۆ باشتركردنی خزمەتگوزارییەكان بۆ هاوڵاتییان و پڕكردنەوەی پێداویستیی دامەزراوەكانی سلێمانی.

بابەتی پێشتر

دوو کەس بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل دەستگیرکران

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو ماددەی گرنگ یەكلاكرانەوە

لە كۆبوونەوەی ئەمشەوی پەرلەمانی عێراقدا دوو ماددەی دیكەی پڕۆژەیاسای بودجە یەكلاكرانەوە كە بریتین لە:- ماددەی 16ی پڕۆژەبودجە تایبەت…
Total
0
Share