پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە 300 ملیۆن دیناری دزیوە

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد کە بڕی 300 ملیۆن دینار و بڕێک ئاڵتوونی دزیبوو و هەڵاتبوو بۆ شاری هەولێر.

لە راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانیدا هاتووە، ئەو تۆمەتبارە لەلایەن هاوڵاتییەکەوە سکاڵای لەسەر تۆمارکرا کە بڕی 300 ملیۆن دینار و بڕێک ئاڵتوونی لێدزراوە.

ئاماژە بەوە دەکات کە تۆمەتبارەکە دوای دزینی ئەو بڕە پارەیە بەرەو شاری هەولێر هاڵاتبوو، دوای لێکۆڵینەوە توانرا بە هاوکاری نەهێشتنی تاوانی هەولێر توانرا تۆمەتبارەکە دەستگیربکرێت.

بەپێی راگەیەندراوەکە، لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەکەدا دەستگیراوە بەسەر بڕی 300 ملیۆن دینار و بڕێك ئاڵتون و چەند پارچە كەرەسەتەیەكی گرانبەهادا..

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، لەئێستادا تۆمەتبار ( د، ك، م) لەدایكبووی 1997ـە و رەگەزنامەی كوردە، دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.

بابەتی پێشتر

دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی:<br>یاسای هەڵبژاردن كەموكورتیی زۆرە و هەمواركردنەوەی لە بەرژەوەندیی هەموو خەڵكی كوردستانە

بابەتی دواتر

کارەبای سلێمانی لەبارەی پارەی کارەباوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share