کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئێوارەی ئەمڕۆ نمەباران دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی ئێواەدا ئەگەری نمەبارانێکی کەم هەیە بە تایبەتی لەسەر بەشێک لە سنووری پارێزگای سلێمانی لەگەڵ بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان.
هەروەها پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە بە (1-2) پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.
سبەینێ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە گەڵ دروستبوونی پەڵەهەور لە هەندێک ناوچەدا، پلەکانی گەرما هاوشێوەی رۆژی پێشوو دەبێت.