(وێنە و ڤیدیۆ) بۆ یەکەمجار لەمێژوودا زەبەلاحێکی میسڕی نازناوی “مستەر ئۆڵیمپیا”ی بەدەستهێنا

ئەلسبیعی یەکەم لەشجوانی میسڕییە دەبێتە پاڵەوانی میستەر ئۆڵیمپیا

پاڵەوان و لەشجوانی میسڕی، مەمدوح ئەلسبیعی نازناوی پاڵەوانیەتی “مستەر ئۆڵیمپیا”ی بۆ ساڵی 2020 لە بواری لەشجوانی بەدەستهێنا و وەک یەکەم میسڕی بووە پاڵەوانی جیهان.

پاڵەوانیەتی “مستەر ئۆڵیمپیا” لە سەنتەری ئۆرانج کاونتی لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا ئەنجامدرا، مەمدوحی میسڕی کە بە “بیگ ڕامی” ناویدەرکردووە، توانی بۆ یەکەمجار لە مێژووی بەشدارییەکانی لەم پاڵەوانێتییە نازناوی ساڵی 2020 بچنێتەوە و بڕی 400 هەزار دۆلار خەڵاکرا.

https://www.youtube.com/watch?v=fm5NY1sSmFk&feature=youtu.be

فیرعەنە میسڕییەکە لە نمایشی کۆتاییدا لەسەر ستەیج بەرانبەر براندۆن کاری پاڵەوانی ساڵی 2019 بردنەوەی تۆمارکرد، هەروەها فیڵ هیز کە لە پێشوودا حەوتجار نازناوەکەی بەدەستهێناوە لە پلەی سێیەمدا ناوی هات.

پاڵەوانەکەی میسڕ تەمەنی 35 ساڵە و خەڵکی گوندی سبایعەیە، لە حەوت پاڵەوانیەتی پێشوودا بەشداریکردووە (بەم وەرزەوە)، لە ساڵی 2013 پلەی هەشتەمی بەدەستهێناوە و ساڵی 2017 وەک دووەم دەستنیشانکراوە.

بەشدارییەکانی سباعی بەم شێوەیە بوون:

2014 پلەی حەوتەم

2015 پلەی پێنجەم

2016 پلەی چوارەم

2017 پلەی دووەم

2020 پلەی یەکەم

ئەلسبیعی لە پاڵەوانیەتی ئاڕنۆلد کلاسیک لە ناوەڕاستی پاڵەواناندا پۆزی لێداوە

“بیگ ڕامی” ساڵی 2015 لە پاڵەوانیەتی “ئاڕنۆڵد کلاسیک” لە ئەمریکا بە ئامادەبوونی پاڵەوان و ئەکتەری ناوداری ئەمریکی ئاڕنۆڵد شوارزنیگەر بەشداریکردووە، پلەی یەکەمیشی بەدەستهێناوە،

بابەتی پێشتر

مێژووی داری کریسمس

بابەتی دواتر

ئاسایشی ڕاپەڕین لەبارەی ئەو کەسەی پارەی خەڵکی خواردووە ڕونکردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share