لیژنەی پارائۆڵیمپی نێودەوڵەتی ڕوسیا و بیلاڕوسیای بلۆککرد

لیژنەی پارائۆڵیمپی نێودەوڵەتی، بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی هەردوو تیمی ڕوسیا و بیلاڕوسیا لە خولی پارائۆڵیمپی زستانەی بەیجین.

لیژنەی پارائۆڵیمپی نێودەوڵەتی لەبارەی تیمی ڕوسیا لە خولی پارائۆڵیمپی بەیجین، لە بڕیارەکانی پێشووی پەشیمانبووەوە، بڕیارەکەیان لە قەدەغەکردنی ئاڵای ڕوسیا و بەشداریکردنی یاریزانانی ئەو ڵاتە لەژێر ناوی سەربەخۆ بۆ قەدەغەکردنی تەواوەتی گۆڕی، ئەوەش دوای ئەوەی چەندین تیمی بەشدار لەخولەکە ناڕەزاییان دەربڕی.

بەپێی بڕیارە نوێیەکە، هەریەک لە تیمەکانی پارائۆڵیمپی ڕوسیا و بیلاڕوسیا بۆیان نابێت بەشداریی خولی زستانە بکەن، کە بڕیارە لە بەیجینی پایتەختی چین سازبکرێت.

لەو بارەیەو ئاندرۆ پارسۆنز، سەرۆکی لیژنەی پارائۆڵیمپی بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە، “پاراستنی ئاسایشی خولەکە و وەرزشکاران پێشەنگی کارەکانمانە، بەردەوامبوونمان لە بڕیاری پێشوو دۆخی نێوان وەرزشکارانی خراپتر دەکرد، ئەوەش بەلای ئێمەوە شایەنی قبوڵکردن نەبوو”.

بابەتی پێشتر

پلانی ئەتلەتی.. سوارێز لە لیستی فرۆشتن-دایە و گریزمان مسۆگەرە

بابەتی دواتر

زیاتر لە 550 عێراقی لە هەشت ڕۆژدا چوونەتە پۆڵەندا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کێ دەتوانێت جیرۆنا رابگرێت؟

لە سەرەتای ئەم وەرزەدا جیرۆنا بە ئاستێکی بەرز دەرکەوت و یەک لەدوای یەک بردنەوەی بەدەستدەهێنا، هەمووان پێیانوابوو، ئەم…
Total
0
Share