باڵیۆزی ئەمریكا: با هەوڵی بونیادنەرانە بەرەو پێشەوە بنێین

باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق لەبارەی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ رایدەگەیەنێت، با لەسەر گوڕی ئەم هەنگاوە گرنگە هەوڵی بونیادنەرانە بەرەو پێشەوە بنێین.

ئەلینا رۆمانۆسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق لە تویتێكدا رایگەیاند، دەستخۆشی لە هەردوو سەركردایەتی مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ كۆبوونەوەیان بۆ دەستكردن بە چارەسەرکردنی کێشەکان لە رێگەی دیالۆگەوە.

دەشڵێت، “وڵات هەموو سوودمەند دەبێت كاتێك سەرکردەکانی سەرنجی خۆیان دەخەنەسەر پێداویستییەکانی خەڵک”.

لە بەشێكی دیكەی تویتەكەیدا باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق ئەوەش دووپاتدەكاتەوە، “با لەسەر گوڕی ئەم هەنگاوە گرنگە هەوڵی بونیادنەرانە بەرەو پێشەوە بنێین”.

ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم سەردانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی كرد و كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدا.

پێشتریش باربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا تویتێكی قوباد تاڵەبانی لەبارەی كۆبوونەوەكەوە دووبارە بڵاوكردەوە و نووسیویەتی، “جوڵەیەكی نایاب”

لە تویتەكەدا جێگری سەرۆك وەزیران نووسیویەتی، “ئێمە پێکەوە یەکگرتووین، لەو باوەڕەدام کە دەتوانین بەسەر تەحەددیاتەکانماندا زاڵ بین، کاربکەین بۆ باشتر خزمەتکردنی هاوڵاتیانمان و، بەهێز بمێنینەوە لە بەرامبەر ئەو مەترسییە زۆرانەی کە رووبەڕووی هەرێمی کوردستان دەبێتەوە”.

بابەتی پێشتر

ئەو مامۆستایەی بەسترایەوە بە تەختی نەخۆشخانەی هاوسەرەکەیەوە دۆسیەکەی بڕیاری لێدرا

بابەتی دواتر

كاركردن لە پڕۆژەكانی خزمەتگوزاریدا كرا بە 24 كاتژمێری

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خشتەی مووچە رادەگەیەنرێت

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە وەزارەتی داراییەوە بە تۆڕی میدیایی ئێستا دراون، هەوڵدەدرێت تا پێش جەژن مووچەی سەرجەم وەزارەت…
Total
0
Share