بۆ یەکەمجار لە جیهاندا پزیشکان نەشتەرگەری بۆ مێشکی کۆرپەلەیەک دەکەن لە سکی دایکیدا

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا پزیشکان سەرکەوتووبوون لە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەک بۆ مێشکی کۆرپەلەیەک لە سکی دایکیدا بۆ چارەسەرکردنی حاڵەتێکی پزیشکیی دەگمەن، ئەمەش دەرگای چارەسەرکردنی حاڵەتە هاوشێوەکان لە داهاتوودا دەکاتەوە.

پزیشکانی نەشتەرگەریی نەخۆشخانەی منداڵانی بۆستن و نەخۆشخانەی بریگام بۆ ئافرەتان لە ویلایەتی ماساشوستس تەکنیکێکی نەشتەرگەرییان بەکارهێنا بۆ چارەسەرکردنی شێواوییەکی زگماکی کە بە “شێواوی خوێنهێنەری گالێن” ناسراوە، کە دەبێتە هۆی سستبوونی دڵ و نیشانەکانی هاوشێوەی جەڵتەی مێشک لە ماوەی چەند رۆژێکدا دوای لەدایکبوون.

بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای سۆنار، پزیشکان توانیان چارەسەری ئەو شێواوییە بکەن، کە دەبێتە هۆی ئەوەی خوێن بە خێرایی بە بەشێک لە مێشکدا بڕوات، ئەمەش یەکەم حاڵەتی لەو جۆرەیە کە بەم شێوەیە چارەسەر بکرێت.

دارێن ئاورباخ، پزیشکی مێشک و دەمار لە نەخۆشخانەی منداڵانی بۆستن و قوتابخانەی پزیشکی هارڤارد دەڵێت، دوای نەشتەرگەری و لەدایک بوون، کۆرپەکە بەبێ هیچ کێشەیەک خوێن بۆ مێشکی دەڕوات.

ئاورباخ ئاشکرای کرد، کە کۆرپەکە ئێستا لە هەفتەی شەشەمدایە و هیچ دەرمانێکی پێنادرێت و بە شێوەیەکی ئاسایی خواردن لە دایکەوە وەردەگرێت و کێشی زیاد دەکات و تووشی هیچ کاریگەریەکی نەرێنیی نابێت لەسەر مێشکی.

وە پێگەی “ئاگاداری زانستی” باس لەوە دەکات کە شێواوی گالینۆس کاریگەری لەسەر نزیکەی یەک لە هەر 60 هەزار کۆرپەلەیەک هەیە، هەروەها جۆرێکی دەگمەنە لە تێکچوونی خوێنبەرەکان لە مێشکدا کە دەبێتە هۆی ئەوەی خوێنبەرەکان راستەوخۆ بە خوێنبەرێکی دیکەوە ببەسترێتەوە لەبری موولوولەکان، ئەمەش وا دەکات خوێن زۆر خێراتر بڕوات.

بابەتی پێشتر

ئەمریكا كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ بە "جوڵەیەكی نایاب" ناودەبات

بابەتی دواتر

ئەو مامۆستایەی بەسترایەوە بە تەختی نەخۆشخانەی هاوسەرەکەیەوە دۆسیەکەی بڕیاری لێدرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی دەستی لەكاركێشایەوە.. بەهۆی نەمانی ئۆكسجینەوە 6 توشبووی كۆرۆنا لە ئوردون گیانیان لەدەستدا

لە نەخۆشخانەیەكی وڵاتی ئوردون شەش توشبووی كۆرۆنا بەهۆی بڕانی ئۆكسجینەوە گیانیان لەدەستدا، لە بەرامبەریشدا وەزیری تەندروستی وڵاتەكە دەست…
Total
0
Share