جارێکی دیکە دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە نەخرایە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی داهاتووی خۆی بڵاوکردەوە، بێ ئەوەی دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی عێراقی تێدابێت.

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردەوە، “رۆژی چوارشەممە کۆبوونەوەی ژمارە 26 ی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەدەچێت، لە بەشی یەکەمدا دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بیمەی کۆمەڵایەتی و خانەنشینی کرێکاران بەڕێوەدەچێت”.

پێشتر د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندبوو، ” چاوەڕواندەكرێت لە دوای 10ی ئەم مانگەوە یاسای بودجە لە پەرلەمان بخرێتە بەرنامەی كارەوە و پەسەند بكرێت”.

لە سەرەتای مانگی رابردووەوە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پرۆژە یاسای بودجە کرد.

بابەتی پێشتر

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێگری سەرۆکی حکومەت کرد

بابەتی دواتر

شەکرە و هەستکردن بە گەرمای جەستە.. چ پەیوەندییەک هەیە لە نێوانیاندا؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share