نەوزاد شێخ کامیل: شایستەی دارایی جوتیارانی سلێمانی دابەشدەکرێت

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، شایستەی دارایی جوتیارانی سلێمانی دابەشدەکرێت.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دوای گەیشتنی پارەی جوتیاران لە بەغدادەوە، راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی شایستەی دارایی جوتیارانی سنووری هەولێر و دهۆک کرا.

وتیشی، هەوڵدەدەین لەم هەفتەیەدا شایستەی دارایی جوتیارانی سنووری پارێزگای سلێمانییش دابەشبکەین.

کۆی گشتیی ئەو پارەیەی وەک شایستەی دارایی جوتیاران لە بەغدادەوە بۆ هەرێی کوردستان نێردراوە 24 ملیار و 250 ملیۆن دینارە، لەو بڕە 9 ملیار و 500 ملیۆن دیناری بۆ سلێمانییە و 7 ملیار و 750 ملیۆن دیناری بۆ هەولێر و 7  ملیار دینار بۆ دهۆک دیاریکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی وەزارەتی دارایی بۆ ئێستا: وەفدەكەی هەرێم بۆ چارەسەركردنی گرفتی سێ مووچەكە و هەمواری یاسای بودجە و پشكی هەرێم دەچێتە بەغداد

وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، سبەی وەفدێكی باڵای حكومەتی هەرێم بۆ چارەسەركردنی گرفتی سێ مووچەكەی كۆتایی ئەمساڵ دەچێتە…
Total
0
Share