بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەی ئەگەری تاوەباران و هەورەتریشقە هەیە.
بەرێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ دووشەممە ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و ساماڵ دەبێت، لەگەڵ ئەگەری تاوە باران و بروسکەی لابەلای کەم لە ناوچەکانی باشووری خۆرئاوای هەرێم، پلەکانی گەرما کەمێک نزمدەبنەوە بە یەک تا سێ پلە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “سبەینێ لە ئەنجامی نزمە پەستانێکی باشووری عێراق بۆ سەر ناوچە کە بە گشتی ئاسمانی هەرێم هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری تاوە باران و بروسکە ی کورتخایەن هەیە زیاتر لە ناوچە شاخاوییەکاندا”.
ئاشکراشیکرد، “ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە لە ناوچەکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق، پلەکانی گەرما نزیکدەبنەوە بە بەراوورد بە ئەمڕۆ”.