راگەیەندراوێك لە ئاسایش و پۆلیسی هەولێرەوە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر و پۆلیسی هەولێر راگەیەندراوێكی هاوبەش بڵاودەكەنەوە و دەستگیركردنی سێ تۆمەتبار رادەگەیەنن.

بەپێی راگەیەندراوەكە تێیدا هاتووە، دوای رووداوی هەڵكوتانە سەر و دزیكردن لە ژنێكی بەساڵاچوو لە ماڵەكەی خۆی لە گەڕەكی گوڵان – شاری هەولێر لە چەند رۆژی رابردوو، تیمەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر و پۆلیسی هەولێر دەستمان كرد بە لێكۆڵینەوە و بە دواداچوون و پاشان توانرا سەرەداوی تاوانەكە بە دەستبخەین و لەسەر فەرمانی دادوەری لێكۆلینەوە هەر سێ تۆمەتباری رووداوەكە بە هاوبەشیی هێزە ئەمنییەكان دەستگیربكرێن و رێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان گیرایەبەر و دەدرێنە دادگا.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، هاوڵاتییانی خۆشەویست دڵنیادەكەینەوە كە سەروماڵیان پارێزراوە و یاسا لەسەر هەموو تاوانبارێك جێبەجێدەكرێت.

بابەتی پێشتر

زانیاریی نوێ لەبارەی بڕی بەشەخۆراكەوە ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

روفاتی ژنێك لە بیارە دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share